ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە هونەرمەندی شێوەکاری نێودەوڵەتیی دیاری کوردستان بەڕێز بەهایدن.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو پڕۆژەو بەرهەمە ناوازەکانی بەڕێزیان کرا و تابلۆیەکەی تایبەتیی خۆیانیان لەپای پشتیوانیی بەردەوامی کایە هونەرییەکان و هونەرمەندان و پڕۆژەکانی بەڕێز بەهایدن لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان، پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد.
