پڕۆژەی سفر هونەر لەبارەی هونەری شێوەکاری، لە گفتوگۆی چەند هونەرمەندێک و پێکەوە کۆکردنەوەی بەشێک لە کار و نمایشی هونەری پێکهاتووە لە دوو دەیەی ١٩٩٠ تا ٢٠١٠ لە چەند شارێکی باشوری کوردستان. گفتوگۆکانی ناو ئەم کتێبانە لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو قۆناغەدا باس لە گۆڕانکاری بەرچاوی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، هونەری و کولتووری دەکەن.
٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥، ناساندنی هەر دوو کتێبی سفر هونەری ئاڤان عومەر لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی.




