ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز ڕزگار ڕەفیق مەحمود ئەفەندی، هاوڕێی دێرین و کوڕی ڕەوانشاد کەسایەتیی پڕ بەخششی سلێمانی و کوردستان کاک ڕەفیقی فۆتۆ ڕەفیق.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە کارو بەخشش و ئەرشیڤە فۆتۆگرافییە بەهادارەکانی بەڕێزان مەحمود ئەفەندی و کاک ڕەفیق و هەوڵە شایستەکانی خانەوادە بەقەدرەکەیان و بنکەی ژین و هاوکارانیان کرا.
بەڕێزیان تابلۆیەکی فۆتۆگرافیی ناوازەی پانۆرامایی سەیرانی نەورۆزی ساڵی ١٩٥٧ی سلێمانیان پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد، کە داهێنەرانەو هونەرمەندانە لەلایەن کاک ڕەفیقەوە گیراوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ پاراستنی ئەم سامان و سەرمایە نیشتمانییە بەهادارە بۆ دووپاتکردنەوە.




