د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان دکتۆر هاوڕێ حسێنی، پسپۆڕی بواری زیرەکیی دەستکرد لە وڵاتی کەنەدا و فۆتۆگرافەری نێودەوڵەتیی ناوداری کورد ئیبراهیم عەلی پوور (کاک شوانە)؛ کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی کارە بەهادارەکانیان (ژمارەکانی گۆڤاری هۆژین و پاشکۆکانی و ئەلبومی فۆتۆگرافیی پیر شالیار)؛ بە پارێزگاری سلێمانی، سەردانیان کردبوو.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە بەڕێز ئیبراهیم عەلی پوور کرد کە داهێنەرانەو سەرکەوتووانە توانی وەک یەکەم کورد لە حەفتا ساڵی ڕابردودا، خەڵاتی (World Press Photo) بۆ ساڵی ٢٠٢٥؛ کە بەخەڵاتی نۆبڵی فۆتۆگرافیی ناسراوە لە شای هۆڵندا؛ وەربگرێت. هەروەها سوپاسی ڕاوێژ و پێشنیاز و زانیاریی و ئەزمونە سەرکەوتووەکانی بەڕێزانی کردو پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە، پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن.






