ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز دانا کەریم سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسیا بۆ کلتور و هونەر، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی ئەلبومی (وێنەی کورد لە هونەری فەرەنسیدا) بە پارێزگاری سلێمانی سەردانی کردبوو.
ئەم ئەلبومە ناوازە بەڵگەنامەییە، ئەو وێنانەن، کە هونەرمەندە فەرەنسیەکان لە سەدەکانی هەژدەو نۆزدەدا بۆ کەسایەتیی و سەرخان و شوێنە جیاجیاکانی کوردستان کێشاویانن و بەشێکن کە تێزی دکتۆری بەڕێز دکتۆر بێساران فەیروز حەسەن، ئینستیتوتی فەرەنسیی – هەولێر بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی ئاسیا بۆ کلتورو هونەر، بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی بە زمانی کوردی و فەرەنسیی چاپیان کردووە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.









