تارتو شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ پڕۆگرامێکی هاونشینی بۆ ماوەی دوومانگ (نیسان-ئایار) بۆ نوسەر وەرگێڕەکان ڕادەگەیەنێت، بە ئامانجی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی ئەدەبی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان،بەشداریکردن لە برەودان بە چالاکی نووسەران و وەرگێڕان، ڕەخساندنی ژینگەیەکی داهێنەرانە و دابینکردنی دەرفەتێک بۆ نووسەران تا بەرهەمەکانیان بە خوێنەرانی ئیستۆنی بناسێنن.
ئەوەی پێشکەشی دەکەن:
- مانەوەی ٢ مانگ لە شوقەی نیشتەجێبوونی کارڵ ڕیستیکیڤی.
- بڕی ٦٠٠ یۆرۆ وەک هاوکاری دارایی بۆ هەر مانگێک.
- دابینکردنی تێچووی گەشتەکە بۆ شاری تارتو و گەڕانەوە هەتا ٣٥٠ یۆرۆ.
- دەرفەتێک بۆ تێکەڵبوون بە دیمەنی کولتووری شاری تارتو و بەشداریکردن لە چالاکییە جیاوازەکاندا، لەوانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی تارتو پریما ڤیستا کە لە ١١ تا ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.
مەرجەکان:
- ئەنجامدانی کارێکی ئەدەبی لە ماوەی مانەوەکەدا.
- ئاستی زمانی ئینگلیزی (قسەکردن) دەبێت لە سەروو ناوەند بێت.
- پێشکەشکار دەبێت لانیکەم یەک کتێبی بڵاوکراوەی هەبێت (چیرۆک، ڕۆمان)، یان دەقی شانۆیی، یان وەرگێڕانی لە زمانی ئیستۆنییەوە بۆ زمانێکی تر ئەنجام دابێت.
- خولیای بۆ کولتوور و ئەدەبیاتی ئیستۆنی هەبێت.
- ئامادەیی هەبێت بۆ بەشداریکردن لە ژیانی ئەدەبی ناوخۆیی، لەوانە چالاکییەکان، کۆبوونەوەکان، چاوپێکەوتنەکان و فێستیڤاڵەکان.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٢٣ی شوبات
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScLFTp9DPKLnae_9EXgBBv-0gJS8wDYjQ36SnQq1QBHoKboeQ/viewform
تکایە بەشێک (تا ٥ لاپەڕە) لە دەقێکی بڵاوکراوە (بە زمانی ئیستۆنی یان ئینگلیزی) یان بەشێک لە وەرگێڕانێکی بڵاوکراوە (لە زمانی ئیستۆنییەوە بۆ زمانێکی تر) لە بەشی داواکراوی ناو فۆرمەکەدا بنێرن.


