ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان هونەرمەندانی دیارو سەروەری کوردستان مامۆستا عەلی کەریم و مامۆستا عەبدولعەزیز مەجید، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی کتێبەکانی خۆیان بە کتێبخانەی پارێزگای سلێمانی، سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کردبوو.
پارێزگاری سلێمانی پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ کارو هیممەتە هونەرییە شایستەکانیان دەربڕی.



