لە ١١ تا ١٥ی ئایار، کۆنفرانسی ساڵانەی شارەکانی ئەدەبی یونسکۆ لە شاری تارتو بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا ٦٦ نوێنەر لە ٤٢ شاری ئەدەبی جیهانەوە کۆدەبنەوە.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی کۆنفرانسی ساڵانەی شارە داهێنەرەکانی ئەدەبی یونسکۆ لە تارتو، گەرمترین سڵاو و ڕێزی خۆمان ئاڕاستەی هاوکاران و میواندارانی کۆنفرانسەکە دەکەین. هەرچەندە سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ ئەمساڵ بەهۆی ململانێییەکانی ناوچەکە و داخرانی ئاسمانی ناوچەکە ناتوانێت بە شێوەی مەیدانی ئامادە بێت، بەڵام گیانی هاوکاری و پێکەوەبوونمان لە هەموو کاتێک بەهێزترە.
سوپاسگوزارین بۆ هاوکارانمان لە مێڵبۆرن شاری ئەدەبی یونسکۆ. هاوکارەکانمان لە مێڵبۆرن وەک نوێنەری ئێمە دەربارەی پڕۆژەی ئینکیوبەیتەر قسە دەکەن، کە دەسپێشخەرییەکی گرنگ و داهێنەرانەی هاوبەشی نێوان هەردوو شارەکەمانە. شانازی دەکەین کە ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئاستی جیهانی دەخرێتە ڕوو، زۆر سوپاسی مێڵبۆرن دەکەین بۆ پشتگیرییە دڵسۆزانەکانیان بۆ گەیاندنی دەنگی سلێمانی لەم گفتوگۆ گرنگانەدا.




