سێیەمین کۆنسێرتی ئۆرکێسترای گەنجانی نەوا، کە لە ئاستێکی باڵاو ناوازەی هونەرییدا، بەپشتیوانیی دەزگای میدیایی کوردسات؛ ڕێکخرابوو.
ئۆرکێسترای گەنجانی نەوا یەکێک لە ئۆرکێستراکانی باشووری کوردستانە، کە ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی خزمەتکردنن بە کولتوور و موزیکی کوردی. ئامانجیان سوود وەرگرتنە
لەتوانا و شارەزاییەکانی گەنجانی کورد بۆ بەرهەمهێنانی کاری نوێ و داهێنان و تازەگەری لە موزیکی کوردیدا.
لەم کۆنسێرتەدا (١٠) بەرهەمی کوردی و جیهانی پێشکەشکرا بەڕابەرایەتی (وەلید ئەحمەد). (٧٥) هونەرمەند لەم بەرهەمانەدا بەشداربوون، کە گەنجانی هونەرمەند و موزیسیانی کوردن لە شاری سلێمانی و پارچەکانی کوردستانەوە.






