گەلەری ئاهو، ناوەندێکی هونەری و کلتوری تایبەتە لە شاری سلێمانی، کە لەلایەن شێوەکار و هونەرمەندی بواری سیرامیک خاتوو مەهاباد جەمالەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم گەلەرییە شوێنێکە بۆ نمایشکردن و پاراستنی کارە دەستی و هونەرییەکان. گەلەرییەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ بە فەرمی لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانەوە کرایەوە. ناوەندەکە زیاتر سەرنج دەخاتە سەر هونەری سیرامیک و شێوەکاری، لەگەڵ پاراستنی کارە دەستییە کەلەپووری و کلتورییەکان. جگە لە نمایشکردنی کارە تایبەتەکانی خاتوو مەهاباد، گەلەرییەکە پێشەنگای هەمەجۆر و پڕۆژەی هونەری و ژینگەیی تێدا ڕێکدەخرێت.




