ساڵی 1914 مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەم خانووەدا چاوی بە دونیا هەڵێناوە. ساڵی 1930 خانووەکە بەر بۆمبارانی سوپای ئینگلیز دەکەوێت و سەرته‌نوور و چێشتخانەکەی دەڕوخێت. ساڵی 1947 مامۆستا هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو گەلاوێژ دەکات، لەوێشەوە ئەم ماڵە دەبێتە شانۆی دەیان بەسەرهاتی ژیان، ئەدەبیات، فیکری سیاسی و کوردایەتی. هەندێک لە ئەدەگاری دێرینی ئەم ماڵە، لە نووسین و بەرهەمەکانی (بله)دا: (یادگار و هیوا)، گۆڤاری (گەلاوێژ)، ڕۆمانی (ژانی گەل) ڕەنگیان داوەتەوە. پاش ڕاپەڕینی کوردستان لە ساڵی 1991، بە بڕیاری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نۆژەن دەکرێتەوە و ساڵی 1995 هەر بە ڕاسپاردەی خۆی و بە هاوکاری چەند هونەرمەندێک دەکرێتە گەلەری و ناوی لێدەنرێت گەلەری زاموا. گەلەری زاموا وەڵامدەرەوەی پێداویستییە ژیارییەکانی سەردەمی خۆی بوو. ئێستا ڕووەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت کە مێژووی کەلتورو بیری نوێی پیشانی کۆمەڵگەی کوردی بدات. له‌م ڕوانگەیەوە، بڕیاردراوە بە نۆژەنکردنەوەی سەرلەبەری خانووەکەو کردنی بە مۆزەخانە.

ژمارە:07714612929

ئیمەیڵ:info@zamwa-museum.org