د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین و، سدیق ساڵح ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی کارە شایستەو بەهادارەکانیان و پشتیوانیی هەمووان لە ئەرک و خزمەتە ناوازەکانی بنکەی ژین کرا.

پارێزگاری سلێمانی چەند کتێب و بەرهەمێکی نوێی نووسەران و توێژەرانی کوردی شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و ڕەوەندی کوردی پێشکەشکردن، کە لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و پارچەکانی تری کوردستان و هەرێمی کوردستاندا، چاپکراون.