ماڵی ئەدەبیاتی برێمن (Literaturhaus Bremen) لە ئەڵمانیا بە پاڵپشتیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و هونەری برێمن، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی سکۆلارشیپی (Bremer Netzresidenz) دەکاتەوە. نووسەرانی سەر بە شارەکانی ئەدەبی یونسکۆ  دەتوانن بەشدار بن.

ئامانجی سەرەکی بریتیە لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ئەدەبیی ڕەسەن و نوێگەرانە کە کارلێک لەگەڵ شوێی گشتیدا بکات. پێویستە پڕۆژەکە پێشتر لە هیچ شوێنێکی دیکە جێبەجێ نەکرابێت.

پڕۆژە هەڵبژێردراوەکە بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت. نووسەر دەتوانێت لە ماوەی سکۆلارشیپەکەدا لە ڕووی شوێنەوە بە ئازادی کار بکات و نابەسترێتەوە بە ناوچەی برێمن. سەرەڕای ئەوەش، لەسەر داواکاری نووسەر، ماڵی ئەدەبیاتی برێمن دەتوانێت ئاسانکاری بۆ سەردانیکردنی شاری برێمن بکات.
هەروەها نوسەری هەڵبژێردراو ماوەی چوار هەفتە مانەوەی لە دوورگەی زێلت (Sylt) بۆ دابیندەکرێت.

مەرجەکانی بەشداریکردن:

پێویستە نووسەر پێشتر بەرهەمی بڵاوکراوەی فەرمیی هەبێت (ئەو بەرهەمانەی بە شێوازی چاپی کەسی، لەسەر ئەرکی نووسەر، یان تەنها کتێبی ئەلیکترۆنی بوون، وەرناگیرێن).

پێویستە پوختەی پڕۆژەکە و هەموو دەقەکان بەرهەمی خودی نووسەر بن، نەک دروستکراوی زیرەکیی دەستکرد (AI). (ئەگەر زیرەکیی دەستکرد(AI) وەک یاریدەدەر بەکارهاتبێت، دەبێت هۆکار و شێوازەکەی بە ڕوونی ئاماژەی پێ بکرێت).

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ داواکاری:

پێویستە پێشکەشکاران ئەم بەڵگەنامانە بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن:
netzresidenz@literaturhaus-bremen.de

پوختەی پڕۆژە (تا ٣ لاپەڕەی A4): دەبێت بیرۆکەی پڕۆژەکە، زانیاریی ورد سەبارەت بە چۆنیەتیی جێبەجێکردن، خەمڵاندنی تێچووەکان و خشتەی کارکردن لەخۆبگرێت.

هەروەها ناردنی سیڤیەکی کورت و پوخت.

 پاداشتی دارایی: بڕی ٢,٥٠٠ یۆرۆ .

 تێچووی پڕۆژە: دابینکردنی تەواوی تێچووی پێویستی کەرەستە و بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە لەلایەن ماڵی ئەدەبیاتەوە.

 ماوەی پڕۆژەکە: لە ١ی ٣ تاوەکو ٣١ی ٥ ٢٠٢٧.

دواوادەبۆپێشکەشکردن:
٣٠ی١١ی٢٠٢٦