دوێنێ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان وریا باقر بەڕێوەبەری ئۆفیسی گشتیی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان و تیمی هاوڕێی.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر چاپکردنی کۆبەرهەمی شیعرو چیرۆک بۆ مناڵانەکانی مامۆستای بەرزو بەڕێز مامۆستا لەتیف هەڵمەت کرا.
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا کە ئەم بەرهەمە ناوازەیەی بەڕێز مامۆستا لەتیف هەڵمەت، لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی پارێزگاری سلێمانی و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاواندا چاپبکرێت.






