دوێنێ،د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و شەماڵ ئەبوبەکر ڕێکخەری ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ،بەشداریان کرد لە نمایشی تایبەتیی بەڵگەفیلمی سلێمانی و سیدنی، نوسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی عەتا عوسمان،نووسەرو دەرهێنەرو بەرهەمهێنەر لە کارایارا فیلم بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی لە شاری سیدنی وڵاتی ئوسترالیا.





