ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (دیوە تاریکەکانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ)؛ لە نوسین و وەرگێڕانی بەڕێز عەمیدی هاتوچۆ بەختیار محەمەد عەبدوڵا، وەک کتێبێکی پڕ ناوەڕۆکی بەهادار لە بواری هۆشیاریی و هەڵسوکەوتی کرداریی هاتوچۆو لێکەوتەو چارەسەرو کەمکردنەوەی ڕوداوو قوربانیی و زیانە مرۆیی و ماڵیی و داراییەکانی هاتوچۆ.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە بەڕێز عەمیدی هاتوچۆ بەختیار محەمەد عەبدوڵا کرد، کە لەگەڵ خزمەتێکی زۆرو بەردەوام بەم بوارە، چەندین کتێب و توێژینەوەی تریشی لەم بوارەدا؛ نوسیوە.





