میستەر ریچ کە ساڵی ١٨٢٠ ھاتۆتە سلێمانی واتا (٢٦) ساڵ پاش دروستکردنی شارەکە , ژمارەی دانیشتوانی بە دە ھەزار کەس خەمڵاندوە دوای ئەوە ئەڵێت: سلێمانی (٢٠٠٠) ماڵی ئیسلام. ١٣٠) ماڵە جولەکە (٩) ماڵی دیانی کلدانی، ٥ ماڵی ئەرمەنی تیا بووە , کۆی ماڵەکان ئەکاتە (٢١٤٤). ئەگەر ھەرماڵێک بە پێنج کەس دابنێین ئەکاتە (١٠٧٢٠) کەس.
- بە گوێرەی ساڵنامەی عوسمانی ساڵی ١٩٠٧ ژمارەی دانیشتوان (٨٠٢٧) موسڵمان و (٣٦٠) نا موسڵمان کە ئەکاتە (٨٩٦٣) کەس.
- سەرچاوەکانی تر لە ساڵی ١٩١٣ دا ژمارەی دانیشتوانی ھەموو ناوچەی سلێمانییان بە (٥١٦٠٠) کەس داناوە کە (٤٨٦٠٠) یان موسڵمان و (٩٠٠) یان دیان و (٢١٠٠)یان جوولەکەن. ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانیان بە (٢٦٠٠٠) کەس داناوە ، لە وانە (٢٤٨٢٥) کەس موسڵمان و (١٠٠٠) کەس جوولەکە و (١٧٥)دیان.
- لە سەردەمی ئینگلیزدا بە گوێرەی ڕۆژنامە پێشکەوتن ساڵی ١٩٢٠ ژمارەی ناوچەکە بە (٦٢٧٢٢)کەس دائەنێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی بە دە ھەزار کەس داناوە.
- ساڵی ١٩٢٥-١٩٢٦ سلێمانی خۆی بریتی بووە لە ١٣-١٤ ھەزار کەس. دوای ئەوە لە کاتی حوکمەتی عێراقدا و لە ساڵی ١٩٢٧ وە سەرژمێری دەستی پێکرد: ١٩٢٧- ١٩٣٧- ١٩٤٧- ١٩٥٧- ١٩٦٥ – ١٩٧٦-١٩٨٨
- ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧ دا بە گوێرەی تۆماری ڕەسمی (٢٣٤٧٥) کەس بووە.
- ساڵی ١٩٥٧ بریتی بووە لە (٤٨٨١٢) کەس.
ساڵی ١٩٩٨ شاری سلێمانی بەگوێرەی ساڵنامەی ئەو ساڵە بەم جۆرە بووە :
- ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆی : (٥٤٨،٧٤٧) کەس .
- ژمارەی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی : (١،١٢٧،٢٢٦) کەس .
- لە دوایین ئاماری 2016دا ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە بە (2،110،000) کەس مەزەندە کراوە.
- ههروهك بهپێی داتاكانی ئاماری ههرێم له ساڵی 2015 دابهشبوونی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی بهگوێرهی ئهم خشتهیهی خوارهوهیه: