كتێبی شوێنەوارناسیی (سەرەتای چاخی بەردینی نوێی ناوچەی (خۆرھەڵاتی ھیلالی بەپیت) – كنەو پشكنین لە شوێنەوارەكانی بێستانسوور و شمشارە) چاپ كرا

بە پشتیوانیی د. ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، كتێبی شوێنەوارناسیی (سەرەتای چاخی بەردینی نوێی ناوچەی (خۆرھەڵاتی ھیلالی بەپیت) – كنەو پشكنین لە شوێنەوارەكانی بێستانسوور و شمشارە) چاپ كرا، كە بەرگی دووھەمی پرۆژەی شوێنەوارناسیی زاگرۆسی ناوەڕاستە و لەلایەن دەزگای چاپی ئۆكسفۆرد- فیلادلفیاوە ئامادە كراوە، و تێیدا لەلایەن پسپۆڕانی ناوخۆ و بیانییەوە بە شێوەیەكی زانستیی كۆمەڵێك لایەنی شوێنەوارناسیی، […]

بودجەی پێویست بۆ پاراستن و نوێکردنەوەی شوێنەواری دێرینی قزقاپان لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە تەرخانکراوە

ئەمڕۆ١٠-٨-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان بەڕێوەبەرانی شوێنەوارو مۆزەخانەی سلێمانی. لە دیدارێکدا بودجەی پێویست بۆ پاراستن و نوێکردنەوەی شوێنەواری دێرینی قزقاپان لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە تەرخانکراو، پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی کرد دوو ئەلبومی وێنەیی دۆکۆمێنتاریی لەسەر شوێنە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی و شوێنەوارەکانی مۆزەخانەی سلێمانی ئامادە بکرێت و لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی چاپ […]

ڕاگەیاندنی ماڵپەری کەلتوری شارستانی

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٩-١١-٢٠١٩ ، بەشداریکردنی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیاندنی ماڵپەری کەلتوری شارستانیی بەڕێز مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسفدا، لەگەلەریی ئورفە، لە ناو لوتف و ئەزمون و زانست و دڵسۆزیی دەستەیەک لە ئازیزاندا..