
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی کڵێسای مەریەمی عەزرای کرد
بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلییدا، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان هاشم حەمە عەبدوڵا بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى و ڕەوا کەریم
شاری سلێمانی لە ١٧٨٤ دا لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزراوە و مەڵبەندی چەندین مێژوونوس و سیاسیی و رۆژنامەنوس و لێکۆڵەر و هونەرمەند و شاعیر ونوسەری وەک نالی و مەحوی و بێکەس و پیرەمێرد بووە. سلێمانی گەورەتریین شاری هەرێمی کوردستانە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی (٢.٤٨٦.٤٨٦) هاوڵاتیە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢١.٠٧١) کم٢ دەبێت. شانبەشانی کولتوور و هونەر، پیشە و کارسازیی سەرەکیی شارەکە بریتیە لە کشتوکاڵ و فێربوون و خوێندن و بایەخی تەندروستی و گەشتیاریی و کایە پەرەسەندووەکانی وەک کارگە وپیشەسازیی و وزەی نوێبووەوە. بە هاوکاری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و چەندین دام ودەزگا و سەنتەری هونەری و ئەدەبی و کەسایەتی دیار و لێهاتووی بواری ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، ناوەندی کلتوری و توێژینەوەی کەشکۆڵ داواکاری نازناوی شاری ئەدەبیی پێشکەشی پرۆگرامی شارە ئەدەبییەكانی یونسکۆ کرد، کە تۆڕيکە لەلایەن یونسکۆوە سەرپەرشتی دەکرێت، و شاری سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەب لە ڕۆژی ٣١ ی ١٠ ی ٢٠١٩ دا لەلایەن یونسکۆوە ناسێنرا و چووە ڕیزی ٢٤٦ شاری تر کە لەو تۆڕەدا لە سەرانسەری جیهاندا ئامادەییان هەیە و لە بوارە جیاوازەكانی وەک ئەدەب، سینەما، موزیک، کاری دەستیی و فۆڵکلۆر، دیزاین و خواردنسازییدا نازناوی شاری داھێنەری یونسكۆیان پێ بەخشراوە. شارە داهێنەرەکان لەپێناو ئامانجێكی هاوبەشدا بۆ بەھەندگرتنی داهێنان و پیشەگەریی کلتوریی لە نێوجەرگەی پلانی بەرەوپێشبردنی شارەکانیاندا لەسەر ئاستی ناوخۆیی وهەماهەنگی چالاکانە لەسەر ئاستی جیهانی پێكەوە كاردەكەن.

بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلییدا، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان هاشم حەمە عەبدوڵا بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى و ڕەوا کەریم

دەرفەتێکی زێڕین بۆ توێژەران، نووسەران و هونەرمەندانی جیهان کتێبخانەی ویلایەتی ڤیکتۆریا لە شاری مێلبۆرن (ئوسترالیا) دەست دەکات بە وەرگرتنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی هاونشینی ساڵی ٢٠٢٦.

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان وەفدی پارێزگای سلێمانی و کوردستان بۆ حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا

ڕۆژی جیهانیی شانۆ، کە ساڵانە لە ٢٧ی ئازاردا یاد دەکرێتەوە، تەنها بەروارێکی ئاسایی نییە لە ڕۆژژمێردا؛ بەڵکو دانپێدانانێکی جیهانییە بە هێزی گۆڕانکاریی نواندن و کاریگەرییەکانی.

لە رۆژانی 19 تا 21ـی ئازاری 2026، حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزاڕۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، کە بەتایبەتی تەرخان کراوە بۆ یادکردنەوەی ژەنەڕاڵ

شاری ئەدەبی ئێکسیتەر خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی هاونشینی ئەدەبی بۆ نووسەرانی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ. ئەم دەرفەتە ناوازەیە پاڵپشتی پێشکەش بە سێ نووسەر دەکات بۆ پەرەپێدانی