سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ بەشدارە لە پڕۆژەی (گفتوگۆی شاران) (Talking Cities) کە لەلایەن نۆتینگھام شاری ئەدەبیی یونسکۆوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەم پڕۆژەیە گەنجە نووسەرەکان (تەمەن ١٦-٢٥ ساڵ) لە سەرانسەری جیهانەوە لە ڕێگەی نامەی دەستنووسەوە بەیەک دەبەستێتەوە. بەشداربووان نامەی دەستنووس بۆ یەکتری دەنێرن و دەبنە هاوڕێی نامەگۆڕینەوە.

پڕۆژەکە ١٥ گەنجی نووسەر لە نۆتینگھامەوە لەگەڵ ١٥ گەنجی تری ٥ شاری دەستنیشانکراوی ناو تۆڕەکە پێکەوە دەبەستێتەوە.

ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تۆی نوسەر تاوەکو لەگەڵ نووسەرێکی تر لە وڵاتێکی تر ببیت بە هاوڕێ و دەربارەی ژیان لە شارێکی تر زانیاری وەربگریت و دەنگی خۆت وەک گەنجێک بگەیەنە جیهان.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان:  ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:

Talking Cities Project – Nottingham City of Literature