پڕۆگرامی هاونشینی بۆ نووسەران لە شاری ئەدەبیی توکومس

 توکومس شاری ئەدەبیی یونسکۆ،  یەکەمین پڕۆگرامی نێودەوڵەتی هاونشینی بۆ نووسەران لەژێر ناوی “Jaunpils Rakstnieku pils” (قەڵای نووسەرانی جاونپیڵس) ڕادەگەیەنێت. بانگهێشتی نووسەران، شاعیران، شانۆنامەنووسان و سیناریۆنووسانی شارەکانی ئەدەبیاتی یونسکۆ دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم هەلە دەگمەنەی کارکردن لە قەڵایەکی مێژوویی سەدەکانی ناوەڕاستدا.

دەربارەی بەرنامەکە:
ئەم پڕۆگرامە لە قەڵای  جاونپیڵس لە شاری توکومس لە وڵاتی لێتۆنیا بەڕێوەدەچێت. ئەم ژینگەیە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئیلهام بۆ داهێنانی ئەدەبی دەڕەخسێنێت. بەشداربووانی هەڵبژێردراو لە شوقەیەکی تایبەت لە ناو خودی قەڵاکەدا دەژین و دەتوانن بەشداری لە ژیانی ڕۆشنبیری و ئەدەبی شارەکەدا بکەن.

زانیارییەکان:

کاتی مانەوە: تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

ماوەی مانەوە: ٢ بۆ ٤ هەفتە

شوێن: قەڵای جاونپیڵس، ناوچەی توکومس، لێتۆنیا

شوێنی نیشتەجێبوون: شوقەیەکی تایبەت لە ناو قەڵاکەدا

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟ نووسەران، شاعیران، شانۆنامەنووسان و سیناریۆنووسانی  شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ، بە لایەنی کەمەوە دوو بەرهەمی چاپکراویان هەبێت، ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەروو ناوەند بێت.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

چوون و هاتن: تکتی فڕۆکە و چوون و هاتن لەسەر بەژداربوانە، بەڵام لە ماوەی مانەوە لەوێ هەفتانە ٢٠٠ یۆرۆ دەبەخشرێت بە بەژداربوان.

چۆنییەتی پێشکەشکردن:
بۆ زانیاری زیاتر و دەستکەوتنی فۆڕمی داواکاری، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://jaunpilspils.lv/en/jaunpils-rakstnieku-pils/