به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى، سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و جگه له دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له‌چه‌ندین فه‌رمانگه و به‌ش پێكدێت كه نوێنه‌رایه‌تى فه‌رمى لایه‌نى كه‌لتوریی و هونه‌رى و فه‌رهه‌نگى و ڕ‌ۆشنبیرى ده‌كه‌ن له‌پارێزگاى سلێمانى.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، جگه له ناوه‌ندى شار، فه‌رمانگه و به‌شى دیكه‌شى له قه‌زاكانى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى كه‌ركوك-یش كه باره‌گاكه‌ى له شارى كه‌ركوكه، سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌یه.
به‌شه‌كان بریتین له : شانۆ، سینه‌ما، شێوه‌كارى، میوزیك، رۆشنبیرى منداڵان، سه‌نته‌ره میللییه‌كان، كه‌له‌پور و تیپه میللییه‌كان، چاودێرى زانستى، پرۆژه‌كان، چالاكى وێژه‌یی و كارگه‌ى مافور و پایته‌ختى رۆشنبیرى و …هتد.
ئیمەیڵ:dcasulaymani@gmail.com
ژمارە: ٠٧٧٠١٤٧٤٥٥






