مۆزەخانەی  ئەمنەسوورەکە

مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە، یەکێکە لە گرنگترین شوێنە مێژووییەکانی شاری سلێمانی. ئەم شوێنە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بارەگای فەرمانگەی ئەمن بووە، کە تێیدا هەزاران کورد ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و زیندانیکردن بوونەتەوە. دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی( ١٩٩١ )، ئەم تەلاری مەرگ و ئەشکەنجەیە گۆڕدرا بۆ مۆزەخانەیەکی نیشتمانی کە گەواهی لەسەر بەرخودانی گەلی کورد دەدات. دیواری تەلاری زیندانەکە تا ئێستاش شوێنەواری فیشەک و پێکدادانی ساڵی نەوەد و یەکی پێوە دیارە.

یەکێک لە بەشە هەرە ناوازەکانی ئەم مۆزەخانەیە (هۆڵی ئاوێنەکان)ە، کە لە ١٨٢ هەزار پارچە ئاوێنەی شکاو پێکهاتووە وەک هێمایەک بۆ هەر قوربانییەکی شاڵاوی ئەنفال، هەروەها ٤٥٠٠ گڵۆپ کە گوزارشت لە گوندە وێرانکراوەکان دەکات. جگە لەوە، مۆزەخانەکە بەشی تایبەت بە جینۆسایدی کورد، جەنگی دژی داعش و بەشی فۆلکلۆری تێدایە. لەسەر مێژووی خوێناوی و پڕ لە قوربانیی کورد، ئەمنەسوورەکە وەک هێمایەکە بۆ ناسنامەی سلێمانی وەک شاری هەڵمەت و قوربانی.

ژمارە:07701313234

ژمارە:0533205373