ڕێکخراوی ئەدەبیی (Word Kitchen) بە هەماهەنگی لەگەڵ شاری ئێکسێتەر، بەشێوەیەکی فەرمی دەستپێکردنی خولی نوێی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ساڵانەی (خەڵاتی ڕۆمانی ئێکسێتەر) ڕادەگەیەنێت.
ئەم دەرفەتە نێودەوڵەتییە ئامانجی دۆزینەوە و ناساندنی بەهرە نوێیەکانی بواری ڕۆماننووسییە لەسەر ئاستی جیهان و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ نووسەران تا بەرهەمەکانیان بگەیەننە ناوەندە ئەدەبییەکان و ئاستێکی جیهانی.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
زمان: پێویستە دەقی ڕۆمانەکە بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت.
پێویستە نووسەر لە کاتی بەشداریکردن و تا کۆتاییهاتنی وادەکە، گرێبەستی لەگەڵ هیچ بریکارێکی ئەدەبیدا (Literary Agent) نەبێت (تەنانەت ئەگەر پێشتریش کتێبی چاپکراوی هەبێت).
شێوازی پێشکەشکردن:
داوا لە بەشداربووان دەکرێت کە ئەم دوو بەشەی خوارەوە لە ڕێگەی فۆرمی فەرمییەوە بنێرن:
کورتەی ڕۆمانەکە (Synopsis): کەمتر لە ٥٠٠ وشە بێت.
دەقی ڕۆمانەکە: تەنها ١٠،٠٠٠ (دە هەزار) وشەی سەرەتای ڕۆمانەکە.
خەڵاتەکان:
براوەی یەکەم: بڕی ١,٠٠٠ پاوەندی بەریتانی.
پێنج پاڵێوراوی قۆناغی کۆتایی : هەر یەکەیان بڕی ١٠٠ پاوەندی بەریتانی.
دوا کات بۆ پێشکەشکردن:
٣١ی مانگی ١ی ٢٠٢٧
بۆ زانیاریی زیاتر و تۆمارکردنی بەرهەمەکان:
ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراوی Word Kitchen:
https://www.wordkitchen.org.uk/exeter-novel-prize
ماڵپەڕی ڕێکخراوی Exeter City of Literature:
https://www.exetercityofliterature.com/creative-opportunities/exeter-novel-prize
بۆ هەر پرسیارێک یان پەیوەندیکردن بە تیمی سەرپەرشتیاری خەڵاتەکەوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەن:
wordkitchen@gmail.com


