سلێمانی — بە دروشمی (شکۆی مرۆڤ)، چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕۆژانی ۹ تا ۱٥ی ئەیلوولی ۲٠۲٦ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بە پاڵپشتیی دەزگای میدیایی کوردسات.
ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە بەشێکی زۆر لە فیلمسازان، نووسەران، ھونەرمەندان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کۆ دەکاتەوە. جگە لە نمایشکردنی فیلمە بەڵگەنامەیی و کورتە فیلمەکان، فێستیڤاڵەکە خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی بەخشییە کۆمەڵێک لە ھونەرمەندان و کەسایەتییە دیارەکانی بواری ھونەر و کلتور.
خەڵاتەکان بریتیبوون لە:
- خەڵاتی ئەحمەد کایا: بە هونەرمەند هۆمەر دزەیی بەخشرا.
- خەڵاتی شەهید پەرچەم: بە میوزیسیان مەحموود بەرازی بەخشرا.
- خەڵاتی یەڵماز گیونەی: بە دەرهێنەر و سینەماکار کازم ئۆز بەخشرا.
- خەڵاتی تەها کەریمی: بە هونەرمەند شیما مەلایی بەخشرا.
- خەڵاتی شکۆمەندی: بە هونەرمەند یونس حەمە کاکە بەخشرا.
فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت






