ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە کتێبخانەی گشتی سلێمانیدا، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری نووسەرو چالاک و ڕۆژنامەوانیی دیارو ناسراو بەڕێز خەڵات عومەر، کەبەسوپاسەوە لەلایەن مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ك)ەوە بەهاوکاری بنەماڵە تێکۆشەرو بەڕێزەکەیان و کتێبخانەی گشتیی سلێمانیەوە، ڕێکخرابوو، بەدەست و ئەزمونی هونەریی هونەرمەندی پەیکەرساز چێنەر جەزا نەخشێنرابوو.





