پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان، لە زانکۆی پەکین بۆ خوێندنی بیانی (BFSU) ڕایگەیاند کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٦دا بە فەرمی بەشی زمانی کوردی دەکرێتەوە و زمانی کوردی وەک پسپۆڕییەکی ئەکادیمی فەرمی لە زانکۆیەکی ئەو وڵاتەدا دەخوێندرێت.
د. بەرزان جەعفەر، پسپۆڕی زمانی چینی و مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین، ڕایگەیاند کە سیستەمی خوێندنەکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە خوێندکاران لە سێ ساڵی یەکەمدا شێوەزاری “سۆرانی” دەخوێنن و لە ساڵی چوارەمدا شێوەزاری “کرمانجی” دەخوێنن، تاوەکو شارەزاییەکی تەواویان لە هەردوو شێوەزارە سەرەکییەکەدا هەبێت.
بڕیارە ساڵانە لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ خوێندکار لەم بەشە وەربگیرێن. لە سەرەتای دەستپێکردنیدا، پرۆسەی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت، وەک پردێکی زانستی لە نێوان پەکین و هەرێمی کوردستاندا.
لەم پەیوەندییە دوولایەنەیەدا؛ لە زانکۆی پەکین بەشی کوردی دەکرێتەوە، و بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێریش بەردەوامە لە گەشەکردن و ئێستا زیاتر لە ١٠٠ خوێندکاری هەیە.
ئامانجی ئەم پرۆگرامە پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پسپۆڕی چینییە کە بتوانن لە داهاتوودا پەیوەندییە بازرگانی و ڕۆشنبیرییەکانی نێوان هەردوولا بەهێزتر بکەن.