عەبدوڵڵا پەشێو شاعیری گەورەی کورد ئەو شاعیرەی کە لەڕێگای هەڵوێستە نیشتمانییەکانی و بەرهەمە شیعرەکانیبەوە بۆتە بەشێک لە مێژووی ئەدەب و هەڵوێستی نیشتمانی و بەشێکە لە ژیانی کوردەواری.
هەر لەو دیدەوە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز( د. تەها رەسوڵ )پەیکەرێکی شایستە بەو تەمەنە ئەدەبییەو نیشتمان پەروەرییە کە (عەبدوڵا پەشێو ) ی شاعیر تۆماری کردووە بڕیار دراوە پەیکەرەکە بە پەنجەی هونەرمەند (سامان ئەبوبەکر) نەخشێنراوە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا لە شوێنێکی گونجاوی باشوری کوردستان دابنرێت.
ئەم پەیکەرە بەرهەمی دامەزراوەی کەریمی ئەلەکەو دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان و بە سپۆنسەری بەڕێز( د. تەها ڕەسوڵ) ئەنجامدراوە



