خۆشحاڵین بە هاوبەشکردنی ڤیدیۆیەکی نوێی یونسکۆ کە تیشک دەخاتە سەر هێز و کاریگەریی (تۆڕی شارە داهێنەرەکان) لەسەر ئاستی جیهان.
سلێمانی وەک ئەندامێکی ئەم تۆڕە نێودەوڵەتییە، بەردەوامە لە بایەخدان بە کلتور و داهێنان وەک یەکێک لە بزوێنەرە سەرەکیەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و بوژانەوەی شارەکان.
ئەم ڤیدیۆیە باس لە گرنگیی هاوکاریی نێوان ٤٠٨ شاری جیهان دەکات کە دەتوانن لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و کاری هاوبەشەوە، کلتور بکەنە هاوکارێک بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن بۆ ئاشنایەتیی زیاتر بە ئامانجەکانی ئەم تۆڕە جیهانییە.


