Search
Close this search box.

لە کوردستانەوە بۆ جیهان: شەش وەرگێڕانی نوێی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەکانی بەختیار عەلی

بەختیار عەلی، نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کورد، چەند گرێبەستێکی بۆ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی شەش ڕۆمانی بە چەند زمانێکی بیانی واژۆ کردووە.

بەپێی ئەوەی لە هەژماری فەیسبووکی فەرمی بەختیار عەلی بڵاوکراوەتەوە:

  • ڕۆمانی “دواهەمین هەناری دونیا” لە ماوەیەکی نزیکدا بە زمانی ڕووسی بڵاودەکرێتەوە.
  • ڕۆمانی “بەندەر فەیلی”، بە وەرگێڕانی هێمن عومەر، بڕیارە ئەمساڵ بە زمانی دانیمارکی چاپ بکرێت.
  • گرێبەستێک لەگەڵ دەزگای بڵاوکردنەوەی “دیل کراتەر” لە بارسێلۆنا واژۆ کراوە بۆ وەرگێڕان و چاپکردنی ڕۆمانی “دواهەمین هەناری دونیا” بە زمانی کەتەلانی.
  • لە ئەمریکا، دەزگای بڵاوکردنەوەی “ئارکیپێلاگۆ” ڕۆمانی “داگیرکردنی تاریکی” بە زمانی ئینگلیزی چاپ دەکات.
  • ڕۆمانی “نەفرەتی نەوبەهاران” بۆ سەر زمانی ئەڵمانی وەرگێڕدراوە و دەزگای “یونێۆنس فێرلاگ”ی سویسری چاپی دەکات.
  • هەروەها گرێبەستێک لەگەڵ بنکەی “توتەم یاینلار” واژۆ کراوە بۆ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی هەردوو ڕۆمانی “شاری مۆسیقارە سپییەکان” و “کۆشکی باڵندە غەمگینەکان” بە زمانی تورکی.