ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند

ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند ناوەندێکی کولتوورییە لە شاری سلێمانی و لە ساڵی (٢٠١٨ ) دامەزراوە. ناوەندەکە لە کتێبخانە، کافێ، و هۆڵێکی کۆنفرانس و سیمینار پێکدێت. ڕەهەند پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەتە و ناوەندەکە پلانیشی هەیە دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە دابمەزرێنێت کە تەنها تایبەت بێت بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمان و کتێبەکانی بواری فیکر و فەلسەفە.

ئامانجی سەرەکی ناوەندی ڕەهەند برەودانە بە کولتووری خوێندنەوە و نووسین. ڕەهەند دەیەوێت لە ڕێگەی خولی تایبەتەوە گەشە بەم کولتوورە بدات. جگە لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانەی کە بۆ خوێنەری کورد و ئەم قۆناغەی کۆمەڵگەی کوردی زۆر بەسوودن، لە بواری چاپکردنی کتێبدا گرنگییەکی تایبەت بە فیکر و فەلسەفەی هاوچەرخ و ئەو ڕۆمانانە دەدرێت کە کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەکەن.

ژمارە:07709309121

ئیمەیڵ:rahandpress@gmail.com