ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز دکتۆر فەریاد فازیل عومەر سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردیی لە بەرلین و کەسایەتیی ئەکادیمیی و کلتوریی و ڕۆشنبیریی نێودەوڵەتیی کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو بەرهەم و پڕۆژەو بەخششە نیشتمانیی و نەتەوەییە نێودەوڵەتییە شایستەکانی بەڕێزیان کرا.

بە سوپاسەوە دوا بەرهەمە ناوازەکانی خۆی، کە خۆیان لە حەفتا چیرۆکی مناڵان و فێربوونی زمانی کوردیی بە سیازدە زمانی جیاواز و فەرهەنگیی فرەڕەنگ بۆ مناڵان و چەندین کاری تر، پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی بەردەوامی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.