لە ژێر دروشمی “کتێبی کوردی، ماڵی زمان و شوناسمانە”، یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی بە بەشداری ٤٠ ناوەندی ناوخۆیی بەڕێوە دەچێت. لەم پێشانگایەدا چەندین بڵاوکراوەی نوێ نمایش دەکرێن و دیاری و داشکاندنی تایبەت پێشکەشی خوێنەران دەکرێت.

پێشانگاکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ڕێکەوتی ١٣ی ئاب تا ٢٢ی ئاب، و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ١١ی شەو لە فامیلی مۆڵی سلێمانی پێشوازی لە خوێنەران دەکات.