بوچۆن، شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ پڕۆگرامێکی هاونشینیی بۆ نوسەرانی شارە ئەدەبیەکانی یونسکۆ ڕادەگەیەنێت. هاونشینیەکە نزیکەی ٤ هەفتە دەخایەنێت و میوانداری دوو نووسەر دەکات کە تیایدا نووسەران، شاعیران، وەرگێڕان، ڕۆماننوسان و دیزاینەرانی کۆمیک/گرافیک دەتوانن لەم دەرفەتە ئەدەبیەدا بەشداری بکەن، بە ئامانجی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی، بووژاندنەوەی بزاوتی کایەی ئەدەبی و دروستکردنی ژینگەیەکی ناوازە بۆ پەرەپێدانی کارە نوێکان.

زانیارییەکان:

ماوەی نیشتەجێبوون: نزیکەی ٤ هەفتە.

بەرواری دەستپێکردن: مانگی ١١\ ٢٠٢٦.

دوایین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: ٢٨\ ٨ \ ٢٠٢٦.

تکتی ڕۆشتن و گەڕانەوەی گەشتکردن بە فڕۆکە دابینکراوە.

گواستنەوەی ناوخۆیی لە کاتی گەیشتن و ڕۆشتنەوەدا دابینکراوە.

دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ ماوەی نزیکی مانگێک

مەرجەکانی پێشکەشکردن:
١. پێویستە سەر بە شارێکی ئەدەبی یونسکۆ بێت.
٢. لانیکەم خاوەنی یەک بەرهەمی بڵاوکراوە بێت (کتێب، وەرگێڕان، یان کۆمیک).
٣. توانای ئاخاوتنی بە زمانەکانی ئینگلیزی یان کۆری هەبێت.
٤. ئارەزووی لە کولتوور و ئەدەبیاتی کۆری هەبێت.
٥. ئامادە بێت بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە ئەدەبییەکانی شارەکە.
٦. بەرهەمێکی ئەدەبی دەربارەی شاری بوچۆن یان کولتووری کۆریا بەرهەم بهێنێت.

چۆنیەتی پێشکەشکردن:

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە