دوێنێ یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی لەژێر دروشمی ‘کتێبی کوردی؛ ماڵی زمان و شوناسمانە’ کرایەوە. پێشانگاکە دیدارێکی کراوەی بۆ نووسەر و لێکۆڵەری بەڕێز (سۆران حەمەڕەش) لەخۆگرتبوو لەژێر ناونیشانی ‘گرێی خۆبەکەمزانینی کورد: هۆکار، ئاکام و چارەسەر.’
پێشانگاکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ١٣ تا ٢٢ی ئابی ٢٠٢٦، و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی تا ١١:٠٠ی شەو دەرگای کراوەیە بۆ ئامادەبووان تا چێژ لە کتێبەکان، سیمینارەکان و پانێڵە جیاوازەکان وەربگرن لە فاملی مۆڵی شاری سلێمانی.”






