تاک و تەک (TAKWTAK) بڵاوکراوەیەکی نێودەوڵەتی نوێی کۆمیکە کە لە پرۆژەیەکی دەسپێشخەری پایا کۆمیک ستۆدیۆدا لە شاری سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەکانی ئەدەبی یونسکۆ (لوند و برێمن) و بە بەشداری هونەرمەندان، خوێندکاران و دامەزراوە کولتوورییەکانی عێراق، سوید و ئەڵمانیا پەرەی پێدراوە و ئەنجام دەدرێت.

بابەتی ژمارەی یەکەم: (شارەکەم)

بۆ ژمارەی یەکەم، داوا لە هونەرمەندان دەکرێت چیرۆکەکانیان دەربارەی شارەکانیان هاوبەش بکەن ، ئەو شارەی لێی دەژین یان ئەو شارەی لێوەی هاتوون


تەوەرەکان دەکرێت یەکێک بێت لەمانە:

ژیانی ڕۆژانە و ڕووداوەکان

بیرەوەری و شوێنەکان

کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟

هونەرمەندانی کۆمیک و وێنەکێشان 

خوێندکارانی بەشەکانی هونەر و گرافیک دیزاین

چیرۆکخوانەکان

شایستە داراییەکان

هەر هونەرمەندێکی هەڵبژێردراو بڕی ٥٠٠ یۆرۆ  وەک پاداشت و ماندووبوونی کارەکەی پێدەبەخشرێت.

دواکات بۆ پێشکەشکردن: ١٥ی مانگی ٩ی  ٢٠٢٦ 

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://forms.gle/gkPAGyriU8drr8aDA