شاری میڵبۆرن بانگهێشتی نوسەران دەکات بۆ ئەوەی ببنە یەکێک لە (نووسەرانی پڕۆگرامی هاونشینی نوسەرانی ڤێرچوەڵ) کە لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا
بەڕێوەدەچێت.
ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنای کۆمەڵگەی ئەدەبیی و هەمەجۆری شاری مێلبۆرن بن، لە ڕێگەی کارکردن لەگەڵ یەکێک لە ڕێکخراوەکانی شاری مێلبۆرن.
ئەو ڕێکخراوانەی میوانداری نووسەران دەکەن و ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێن:
100 Story Building: بەدوای نووسەرێکی سەرکێشدا دەگەڕێن کە خولیای کارکردنی بەکۆمەڵی لەگەڵ گەنجان هەبێت.
Artisans of Australia: بەدوای نووسەرێکدا دەگەڕێن کە بییەوێت بوارو ڕێگا جیاوازەکانی داهێنان تاقیبکاتەوە.
Kickstart Arts: بەدوای نووسەرێکدا دەگەڕێن کە بایەخ بە لایەنی چارەسەریی چیرۆک گێڕانەوە بدات و ئەزموونی خۆی لەگەڵمان هاوبەش بکات.
Melbourne Writers’ Theatre: بەدوای شانۆنامەنووسێکی بەئەزمووندا دەگەڕێن بۆ هاوبەشکردنی زانیاری و کولتوور و نوێترین کارەکانی لەگەڵ شانۆنامەنووسانی مێلبۆرن.
Moorabool Libraries: بەدوای نووسەرێکدا دەگەڕێن خولیای چیرۆکی کورتی هەبێت کە بتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ نووسەرانی دیکە لە هەموو تەمەنەکان.
Neighbourhood Collective Australia: بەدوای نووسەرێکدا دەگەڕێن کە بایەخ بە نووسین دەربارەی کۆمەڵگە، مانا بەخشین بە شوێنەکان، چیرۆکەکان و هەستی سەربەخۆبوون بدات.
The Society of Women Writers Victoria: بەدوای نووسەرێکی ژندا دەگەڕێت بۆ کارکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر نووسینی چیرۆکەکانی ژنان بە شێوازە کورتە جیاوازەکان
The Society of Women Writers Victoria:بەدوای نووسەرێکی ژندا دەگەڕێت بۆ هاندانی ئەندامەکانیان تاوەکو شێوازە کورتە جیاوازەکانی نووسین تاقی بکەنەوە و پەرەی پێ بدەن.
The Little Bookroom: بەدوای نووسەر یان وێنەکێشێکدا دەگەڕێن بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خوێنەران و هاندانیان بۆ دەسپێکردنی پڕۆژەی داهێنەرانەی خۆیان.
داواکارییەکان:
داواتان لێدەکرێت پێشنیاری سێ چالاکی بکەن کە دەکرێت یەکێک لەمانە بن، یان هەر بیرۆکەیەکی داهێنەرانە کە خۆتان دەتانەوێت:
وۆرکشۆپێک.
نووسینی بابەتێک.
بەشداری لە پانێڵ یان کۆڕێکدا.
بەڕێوەبردنی پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیای رێکخراوەکە.
شایستە داراییەکان:
هەر نووسەرێک بڕی ١٥٠٠ دۆلاری ئوسترالی پێ دەدرێت(زیاتر لە ١٠٠٠$ی ئەمریکی) و مافی خاوەندارێتی هەموو کارەکانی پارێزراو دەبێت.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
دەبێت نووسەر بیت و دانیشتووی یەکێک لە شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ بیت.
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا، ناوی ئەو ڕێکخراوە هەڵدەبژێریت کە دەتەوێت کاری لەگەڵ بکەیت و پێشنیارەکانت دەنووسیت. دەتوانیت ڕێکخراوی دووەمیش وەک بژاردەی دووەم دیاری بکەیت.
دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم:١٧ی مانگی ٨ی ٢٠٢٦
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی ئەم لینکە بکەن:


