لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە، ئێکستەر شاری داهێنەری ئەدەبی ساڵانە چالاکیی (بازاڕی کتێب) ساز دەکات؛ لەم بۆنەیەدا بە هاوکاری لەگەڵ کتێبفرۆشە سەربەخۆکانی ناوچەی دێڤۆن ، ڕۆژێکی پڕ لە چالاکیی ئەدەبی و فەرهەنگی بەڕێوەدەچێت.
هەر خولێکی بازاڕی کتێب، زیاتر لە دەیان کتێبفرۆشی سەربەخۆ، تێنتی نووسەران بۆ وتار و گفتوگۆ و چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت.
لە ماوەی ئەم یەک ڕۆژەدا، پێشوازی لە هەزاران سەردانکەر دەکرێت و سەرجەم فرۆشیار و بەشداربووان سوودێکی زۆر بەدەستدەهێنن.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
١-کتێبە بڵاوکراوەکانی ڕۆمان یان چیرۆکی(فیکشن یان نەن فیکشن) بن
٢- قسەکەرێکی باشی زمانی ئینگلیزی بێت
٣-ڕۆژی چالاکییەکە لەوێ ئامادە بێت(١٣ی مانگی ٦ی ٢٠٢٧ ڕۆژی ئەنجامدانی چالاکییەکەیە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە).
ئەوەی بۆ هەر نووسەری بەشداربوو فەراهەم دەکرێت:
شایستەی دارایی بۆ پێشکەشکاردن یاخود وتاربێژی (Speaker fee).
فرۆشتنی کتێبەکانی لە بازاڕەکەدا لەڕێگەی کتێبفرۆشە سەربەخۆکانەوە (ئەگەر کتێبەکانی لە وڵاتی بەریتانیا بەردەست بن).
ناساندن و ناوهێنان لە سەرجەم هەڵمەتە ڕیکلامییەکانی بازاڕی کتێبدا.
بڵاوکردنەوەی پۆستی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕێزلێنان و ناساندنی نووسەر و بەرهەمەکانی.
پێشوازییەکی گەرم و شاهانە لە شاری ئێکستەر.
دوا کات بۆ پێشکەشکردن:
١١ی مانگی ١ی ٢٠٢٧
بۆ پێشکەشکردن پەیوەندی بەم ئیمەیڵەوە بکەن:
projects@exetercityofliterature.com
https://www.exetercityofliterature.com/current-projects/the-book-market


