یەکێکە لە بەشە زۆر چالاک و ئەکتیڤەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، پێکهاتووە لە گروپێکی سەماو هەڵپەڕکێ و گروپێکی موزیک و مۆزەخانەیەکی بچوک، خاوەنی چەندین تابلۆی جۆراوجۆری هونەری و چەندین کۆنسێرتی گەورەی موزیکی و هونەرییە. زیاتر لە (٢٥) تابلۆی هونەری هەیەو هەر یەکێک لە تابلۆکان مانا و چیرۆکی تایبەت بە خۆیان هەیە و تیایدا جوڵەو موزیک و جلوبەرگ و ڕیتمی جیاوازی تیا جێگە بۆتەوە. ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوەو ئامانجی هێشتنەوەو پەرەپێدانی کەلەپورو نەریتی کوردەواری و هونەری ڕەسەنی کوردی بە شێوەیەکی ئەکادیمی و هونەری و زانستییە.

ئیمەیڵ:najatkaro@yahoo.com