گەلەری ئێستا، کە دەکەوێتە ناو (کارگەی کلتور) لە سلێمانی، یەکێکە لە دیارترین و گرنگترین ناوەندەکان بۆ هونەری هاوچەرخ. لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە و وەک بەشێک لە پڕۆژەکانی دەزگای هیوا (Hiwa Foundation) کاردەکات. ئامانجی سەرەکی گەلەرییەکە پشتگیریکردنی هونەرمەندانی گەنج و پیشاندانی کارە هونەرییە شێوەکارییەکانی هاوچەرخی کوردییە بە ستانداردێکی جیهانی.
ئەم گەلەرییە وەرچەرخانێکیە لە جیهانی هونەری کوردیدا، بە جۆرێک لە شێوازە تەقلیدییەکانەوە بەرەو مۆدێرنیزم.
بایەخی گەلەری ئێستا لەوەدایە کە پابەندە بە بەرزترین ستانداردە هونەرییەکان و وەک پردێک کاردەکات بۆ بەستنەوەی هونەری کوردی بە جیهانی دەرەوە. زۆربەی کات پێشانگاکانی ئەم گەلەرییە لەگەڵ کۆڕی ڕەخنەیی و وۆرکشۆپی فێربووندا دەبن، ئەمەش یارمەتی بینەر دەدات تێگەیشتنێکی قووڵتری بۆ جوانییەکانی هونەری هاوچەرخ هەبێت.
ئیمەیڵ:estagalleryslemani@gmail.com





