ئەمڕۆ دووشەممە 28_12_2020 لەرۆژی جیهانی سینەما ، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هەڵسا بەئەنجامدانی چەند چالاکیەک لەبواری هونەری سینەما، لەچالاکیەکەدا کەلەهۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەچوو چەند کورتە فیلمێک پێشکەشکراو هاوکات خەڵات بەخشرایە چەند ئەکتەرو دەرهێنەرێکی بواری سینەما.ئەم چالاکیە دوو رۆژ دەخایەنێت ،واتە بەیانیش رۆژی سێشەممە کات چواری ئێوارە لەهەمان هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی بەردەوام دەبێت.