مێژووی ئەدەبیاتی کوردی پێمان دەڵێت، بابا تاهیر کۆنترن شاعیری کوردە و شیعرەکانی بە دەستپێکی ئەدەبیاتی نووسراوی کوردی دادەنرێت.

بابا تاهیر شاعیری سەدەی یازدەیە، یەکەم شاعیریە بە زاری لووڕی و تێکەڵ بە زار و شێوەزارە کوردییەکانی تر، شیعری گوتبێت.

بابا تاهیر وەک کولتووری سەدە و سەردەم و ناوچەکەی خۆی، پەیڕەوی بیروباوەڕی یارسانی کردووە؛ یارسانەکان خاوەن بیروباوەڕێکی جیاواز و تایبەتن لەناو ئاینی ئیسلامدا. شاعیر لەم ئایینەدا پلە و پایەی بڵندی هەبووە، هەر بۆیە نازناوی “بابا” ی پێ بەخشراوە. ئەم نازناوە لە عیرفانی ئیسلامیدا، بە واتای ڕێنیشاندەر/پیر دێت.

 لە ناوچەی هەمەدان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لەدایکبووە. بەم شێوەیە نازناوی “بابا تاهیری هەمەدانی” بە هۆی پێگە ئایینییەکەی و زێدەکەیەوە پێ بەخشراوە.

بابا تاهیر عاشق و قەلەندەر و فەیلەسوف و عوریان(ڕووت و ڕەجاڵ) بووە، ناوەڕۆکی شیعرەکانی تەواو ڕەنگدانەوەی پلەی خوداناسی و خوداویستی شاعیر بوون و ژیانی و شیعرەکانی خستووەتە خزمەت ئەم ڕێگەیەوە. لەبەر ئەم هۆکارە شیعرەکانی لە کتێبی پیرۆزی یارسانەکان “سەرەنجام” دا نووسراونەتەوە.

شیعرەکانی بە فۆڕمی چواریین/ دووبەیت داڕشتووە و هەندێک لە شاعیران و شارەزایان، چواریینەکانیان وەرگێڕاوەتە سەر زاری کوردی ناوەند.

ئەمەش چەند پارچەیەک لە چواریینەکانی:

ئەگەر دەستم رەسد بە چەرخی گەردوون

ئەز و پرسەم کە ئین چوونەست و ئان چوون

بەیەکێ را دادەئی سەد گونە نیعمەت

بەیەکێ را نان جۆ ئالودەی دەرخوون

ئەگەر دڵ دڵبەرو دوڵبەر کودامئەست

وەگەر دوڵبەر دڵو دڵ را چەنام ئەست

دڵ و دڵبەر نەهەم ئامێتە وینەم

نەدوونەم دڵ کەو دڵبەر کودام ئەست

دڵێ دیرم خەریداری موحەبەت

کزئوو گەرم ئەست بازار موحەبەت

لیباسێ بافتەم بەر قامەت دڵ

زبوود موحنەت وتار موحەبەت

دیگەر شو شود کە مو جوونم بسوزد

گریبان تا بە داموونم بسوزد

بەرای خاتری یەک سەبز ڕەنگێ

هەمی ترسەم کە ئیموونم بسوزەد