سپۆت لایت عێراق پرۆژەیەکی پەیمانگەی گوێتەیە، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرالە پشتگیری دەکرێت.سپۆت لایت بریتییە لە بەخشینی یارمەتی بۆ ئەو کەسانەی لە عێراقدا دەژین و خەریکی کاری کەلتوورین. سپۆتلایت عێراق یارمەتی دارایی پرۆژەی هونەری و کەلتووری دەدات تا بڕی ١٠.٠٠٠ یۆرۆ (نێزیكی ١١.٧٠٠دولار) . ئامانجی تری سپۆتلایت عێراق بریتییە لە هێنانە ئارای تۆڕێکی پەیوەندی و کردنەوەی خولی فێرکردن و پەرەدان بەخوێندن بۆ هەموو هونەرمەندانی عێراق.

لەم بەرنامەی بەخشینی یارمەتییەدا ئەو کەسانەی کە لاون و تەمەنیان دەکەوێتە نێوان ١٨ تا ٣٥ ساڵ و خەریکی کاری کەلتوورین.پرۆژەکان لەم مەیدانانەی خوارەوە یارمەتی دەدرێن:

هونەری بینراو: (بۆ نموونە ڕۆمانى گرافیکی (گێڕانەوەی وێنەیی، تابلۆی شێوەکاری…هتد)

هونەرە جوانەکان: (بۆ نموونە شانۆ، هەڵپەڕکێ… هتد)

پرۆژەی وێژەیی/نووسین: (بۆ نموونە: هۆنراوە، شانۆگەری، پەخشان… هتد)

مۆسیقا: (بۆ نموونە ئاوازدانان، نەخشەسازیی مۆسیقایی-کۆنسێپت/ …هتد)

سینەما: (بۆ نموونە فیلمی درێژ، کورتە فیلم، فیلیمی تاقیکردنەوەیی…هتد)

ئینتەرنێت: (بۆ نموونە گەمەی ئەلکترۆنی، پرۆگرامی کەلتووری…هتد)

هی تر: (بۆنموونە کاری تاقیکردنەوەیی جۆراوجۆر…هتد)ئەو پرۆژانەی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ خۆیان بە بابەتەکانی ناسنامەی کەلتووری و/ یان جیاوازییەکان خەریک دەکەن، بە تایبەت لەبەرچاودەگیرێن.

دوا کاتی ناردنی داخوازینامەکاندوا کاتی گەیشتنی فۆرمی داواکارییەکان رۆژی ١١ مانگی نیسان ی ٢٠٢١ ە.لینک:

https://www.goethe.de/ins/iq/ku/kul/sup/sir.html