بودجەی پێویست بۆ پاراستن و نوێکردنەوەی شوێنەواری دێرینی قزقاپان لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە تەرخانکراوە

ئەمڕۆ١٠-٨-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان بەڕێوەبەرانی شوێنەوارو مۆزەخانەی سلێمانی. لە دیدارێکدا بودجەی پێویست بۆ پاراستن و نوێکردنەوەی شوێنەواری دێرینی قزقاپان لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە تەرخانکراو، پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی کرد دوو ئەلبومی وێنەیی دۆکۆمێنتاریی لەسەر شوێنە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی و شوێنەوارەکانی مۆزەخانەی سلێمانی ئامادە بکرێت و لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی چاپ بکرێت.