ئەمڕۆ١٨-١٢-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر ئارامگای مۆنۆمێنتی ئەنفال لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفال، دواتر دەستپێکردنی چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ، کە لەلایەن بەڕێزان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بە پشتیوانی و هاوکاری قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بە بەشداریی تیپە شانۆییەکانی (چەمچەماڵ، کەلار، کفری، خورماڵ، دەربەندیخان، پیرەمەگرون، سەقز، مهاباد) ڕێکخرابوو.