ئەمڕۆ٨-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد/ مەڵبەندی گشتی سلێمانی.لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر نمایشکردنی شانۆیی مایسترۆ لە نووسین و دەرهێنانی بەڕێز حەیدەر ئەبوحەیدەرو وەرگێڕانی بەڕێز مامۆستا ڕەوف بێگەردو نواندنی بەڕێزان میدیا رەوف بێگەردو خوێندکارانی پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە شاری هەولێر کرا.پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ نمایشکردنی شانۆگەرییەکە لە هەولێری پایتەخت لەسەر ئەستۆی پارێزگاری سلێمانی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.