پێشوازیکردن لە بەڕێزان سەرپەرشتیارو ئەندامانی ڕێکخراوی ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کەلتوریی و چالاکیی ڕۆشنبیریی

ئەمڕۆ٢٠-٢-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان سەرپەرشتیارو ئەندامانی ڕێکخراوی ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کەلتوریی و چالاکیی ڕۆشنبیریی. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کاری هاوبەشی کوردستان و پۆڵەندا کرا، پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ چالاکییەکانیان دەربڕی.