پێشوازیکردن لە بەڕێزان محەمەد حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی

ئەمڕۆ١٠-١١-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان محەمەد حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەکانی سلێمانی وەک شارێکی داهێنەری ئەدەبیی لە یونسکۆو پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی و هەفتەی چالاکیەکانی سلێمانی و پەرەپێدانی زیاتری بواری کەلتوریی و ڕۆشنبیریی و هونەریی و هەماهەنگیی تەواوی نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و پارێزگای سلێمانی کرایەوە.