بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی دوو دیوانە شیعری مامۆستای کۆچکردوو بەڕێز میرزا مەنگوڕی

ئەمڕۆ١٠-٩-٢٠٢٠، بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی دوو دیوانە شیعری مامۆستای کۆچکردوو بەڕێز میرزا مەنگوڕی.لە وتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ ئازادی بیروڕا دەربڕی و ڕاگەیاندن هیچ کاتێک هیچ فیکرێکی کفر نییە، تێڕوانینی کەسێکە لە گۆشەنیگایەکەوە کە دەکرێت بە دەرخستنی گۆشەکانی تری وەڵام بدرێتەوە، ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە دنیابینی و گەردونبینی و ئایندەبینی میزر مەنگوڕی دەکەین.پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ چاپکردنی بەرهەمەکانی تری مامۆستا مەنگوڕی دەربڕی.