ئەمڕۆ٢٨-٩-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز میوزیسیان و ئێتنۆمیوزیکۆلۆجیست خاتوو ساکار عەبدوڵڵا ساڵح، کە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی هونەریی و مۆسیقیی زانستی و بەچاپگەیاندنی کۆی پڕۆژەکە تایبەت بە هونەرمەندی بەهرەمەندو وێژەوانی کوردستان مامۆستا حەمەساڵح دیلان، سەردانی پارێزگای کردبوو.پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و سوپاسی هەوڵ و هەنگاوە زانستی و هونەرییەکانی بەڕێزیانی کرد.